Sarp Özer
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
ئيستانبوڵ - AA
وەزيرى بەرگريى توركيا خولوسى ئاكار رایگه‌یاند: "دوای گفتوگۆكردنی سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارمان، هه‌وڵی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه له‌نێوان سه‌ربازاندا هه‌یه، پشتیوانیی هه‌وڵه‌كه ده‌كه‌ین"
خولوسی ئاكار لەگەڵ سەرۆكی ئەركانى سوپاى توركيا، ياشار گولەر و ژمارەيەك فەرماندەى سەربازى باڵا بەشداریى لە رێوڕەسمى دەرچوونى خوێندكارانى كۆليژى سەربازیى له زانكۆى بەرگریى كرد.
ئاكار رایگه‌یاند: "ئێمە رێز لە رێككەوتنەكان، بڕيارەكانى دادگا و پەيمانەكان دەگرين. چى بەرپرسيارێتيمان هەيە لە چوارچێوەى رێككەوتنە دووقۆڵييەكان بەجێمان گەياندووە. ئێمە دەڵێين ديالۆگ. لايه‌نگرى شەڕ نیین. دەڵێين ديالۆگ. كە واش دەڵێين نامانەوێت بەهیچ شێوه‌یه‌ك به لاوازبوون لێكبدرێتەوە".
سه‌باره‌ت به یۆنان ئاماژەى بەوەكرد، ژيانى هەردوو گەليان دەوێت لە چوارچێوەى پەيوەندیى دراوسێیه‌تى باش‌دا و رایگه‌یاند: "دوای گفتوگۆكردنی سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارمان، هه‌وڵی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه له‌نێوان سه‌ربازاندا هه‌یه، پشتیوانیی هه‌وڵه‌كه ده‌كه‌ین".
وه‌زیری به‌گریی توركیا ئەوەى وەبيرهێنايەوە كە فەڕەنسا بەمەبەستى بەشدارییكردن لە مانۆردا، سەربازى هێناوەتە ناوچەكە و رایگه‌یاند: "ئەمانە بە ناوى كەمكردنەوەى گرژييەكان دەكات. بە پێچەوانەوە گرژييەكان زيادكرد، خۆشیان دەزانن ئەوەى كردوويانە هەڵەيە. ئەو زمان، هەڵسوكەوت و شێوازەى لە روونكردنەوەكان بە كاردەهێنرێت هيچ راست نييە. نە خزمەت بە ئاشتى و ديالۆگ ده‌كات و نە به سەقامگيریی".
خولوسى ئاكار، جەختى لەوەكردەوە كە ئەوەى توركيا لە ناوچەكە كردوويەتى بە تەواوەتى لەگەڵ ياساى نێودەوڵەتى و ياساى دەرياوانى يەكدەگرێتەوە و رایگه‌یاند:
"فه‌ڕه‌نسا وادەزانێت ئەوەى هاتە مێشكى دەتوانێت بيكات. خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌س نییه، له عێراق چه‌ند راگه‌یه‌نراوێك ده‌دات. ئه‌مانه له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی هاوپه‌یمان بوون یه‌كناگرنه‌وه و خزمه‌ت به ئاشتی و دیالۆگ ناكه‌ن. ئێمە وەكو توركيا، لایه‌نگرى هەماهەنگیى و پەيوەندیى دراوسێیه‌تى باشين كە لە چوارچێوەى ديالۆگ، ئاشتیى، مافپەروەریى و پەيوەندیى نێودەوڵەتى ئەنجامبدرێت".