Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2016
دوای هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سووری سەربە پارێزگای دیاربەکر، کاسبکاران دەستیان کرد بە کردنەوەی دووکانەکانیان.
بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئەندامانی پەكەكە لە شارۆچكەی سوور لە ١٠ی ئەم مانگەوە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە ناوچەكە راگەیەنرابوو.
بەشێك لە دووكاندارەكان كاڵاكانیان بە ئۆتۆمبێل بەرەو دەرەوەی شارۆچكەكە دەبردە تا بتوانن بە فرۆشتنی كاڵاكانیان بژێوی ژیانیان دابین بكەن.
بەشێكی دیكەش بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی رۆژانەیان لەسەر دەست لە شەقامەكان كاڵاكانیان دەفرۆشت.
ژمارەیەكی زۆری دووكانیش لەلایەن ئەندامانی پەكەكە سووتێنرا و وێران كرا کە بەهۆیەوە ژیان لە شارۆچكەكە زۆر سەخت ببوو.
دوای لابردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ، شارەوانی دوای ١٩ رۆژ دەستی كرد بە پاككردنەوەی شەقامەكان.
بەهۆی رووداوەكانەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی شارۆچكەكە، ناوچەكەیان جێهێشتووە.
تاكو ئێستاش لە شەش گەڕەكی شارۆچكەكە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەڵنەگیراوە و ناوبەناو دەنگی تەقە دەبیسترێت.