Sidar Can Eren
09 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
دێرسم - AA
لە پارێزگای دێرسم بە کاریگەری ساردیی کەشوهەوا، چینێکی چڕی تەم دروست بووە و ئەمەش دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیووە.
لە پارێزگای دێرسم کە دەکەوێتە نێوان چەند زنجیرە چیایەکەوە، سەختی و جوانی وەرزی زستان ئاوێزانی یەکبوون.
لە کاتەکانی بەیانیدا تەمێکی چڕ دەوری شارەکەی دابوو و، وێنەی دیمەنەکە لە لووتکەی دولدول کە هەزار و ٢٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، تۆمار کراوە.
ئەم دیمەنە سەرنجڕاکێشە بووەتە جێی سەرنجی فۆتۆگرافەران.