Cankut Taşdan
02 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە میانی ئۆپەراسیۆنی ''گورز-١٢''دا کە لەلایەن جەندرمەوە لە گوندەواری چیای جودی لە پارێزگای شڕناخ بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستیپێکردووە، ئەشکەوتێک لەناوبراوە کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی وەک کۆگای چەک و تەقەمەنی بەکاریهێناوە.
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە کە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای شڕناخ بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی هەواڵگریی لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و سەرۆکایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە گوندەواری چیای جودی ئۆپەراسیۆنی ''گورز-١٢''ی ئەنجامداوە.
عەلی یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەشکەوتێک دۆزراوەتەوە کە تیرۆریستان وەک کۆگای چەک و تەقەمەنی بەکاریانهێناوە و، تیایدا دەستگیراوە بەسەر ٧٥٣ بۆمبی دەستی، هەزار ترەقەی بۆمبی دەختی، دوو هەزار ترەقەی کارەبایی، ١١ چەکی AK-47، پێنج چەکی نیشانشکێنی Dragunov، سێ چەکی RPG-7، دوو چەکی PKM، هاوەنێکی ٦٠ ملم، دوو کیلۆگرام ماددەی تەقینەوە و ژمارەیەکی زۆر پێداویستی ژیاندا و، لەگەڵ ئەشکەوتەەکەدا لەناوبراون.