Yusuf Soykan Bal
17 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەمان دژ بە فەتۆچییەکان پێداگرانە درێژەی هەیە، کە هەوڵیان دا گورز لە ئیرادەی نیشتمانییمان بوەشێنن".
یەرلیکایا باسی لەوە کرد بەڕێوەبەرایەتیيەکانی ئاسایش لە پارێزگاکان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش، لە ١٠ پارێزگادا ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە، دەرکەوتووە کە ئەندامانی فەتۆ بۆ ئەوەی دەستگیر یان دەستبەسەر نەکرێن لەسەر ناوی ئەو کەسانەی هاوکاری ڕێکخراوەکە دەکەن خانوویان بەکرێ گرتووە و بۆ ئەوەیشی لەو خانووانەدا ئاشکرا نەبن، بە شێوەی گرووپ نیشتەجێ دەبن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا، باسی لەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دوو خاوەن ماڵ و چوار گومانلێکراوی ئەندامی داواکراوی فەتۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی هەواڵگریی و لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ دەستگیرکراون و، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی هاوکاتدا کە لە نۆ پارێزگای دیکە بەڕێوەچوون و ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە قۆنیا بوو، ١١گومانلێکراو دەستگیرکران.
یەرلیکایا دەستخۆشی لەو هێزە ئەمنییانە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکانیان ئەنجامداوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەناسە لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و هاریکارانیان دەبڕن و گوتی: "لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر دراوی بیانیی، لیرەی تورکی، ئامێردی دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیی و دەمانچەدا".