Seval Ocak
16 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاند، ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕوانگەی خۆی لەبەرامبەر پەکەکە نەگۆڕێ، ئەوە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر درێغی ناکەین.
هاکان فیدان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور و دۆخی ناوچەکە لە پەرلەمانی تورکیادا قسەی کرد و زانیاری دایە پەرلەمانتاران.
هاکان فیدان گوتی: "سەرەڕای ئابڵۆقەکانی ئێمە بۆ سەر سلێمانی، ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕوانگەی خۆی لەبەرامبەر پەکەکە نەگۆڕێ، ئەوە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر درێغی ناکەین".
گوتیشی: "پەکەکە لە تورکیا هەموو شتێکی لەدەستداوە و ناچار بووە کە قورسایی خۆی بخاتە دەرەوەی وڵات و بەو پێیەش ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی وڵات گرنگی تایبەتی هەیە و هەنگاوی نوێمان ناوە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان جەختی لەوە کردەوە کە ئیتر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ڕاشیگەیاند: "ڕێکخراوی تیرۆریستی بەسەرچووە. بە درێژایی سنوورەکانمان و ئەودیو سنوورەکانیشمان، هیچ شوێنێک ناهێڵین کە ڕێکخراوی تیرۆریستی تیایدا هەست بە ئارامی بکات".