Enes Kaplan,İlkay Güder,Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2017
خه‌رتووم - AA
له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا كه له لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری سوودان، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر بڵاوكراوەته‌وه، باس له‌وه كراوه كه "هه‌نگاوێكی به‌رجه‌سته هه‌ڵنراوه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاری ستراتیجی. ئه‌نجوومه‌نه‌كه له لایه‌ن هاوسهرۆكایهتییهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه هه‌ردوو سهركۆمار به‌رده‌وامی پێده‌دەن و ئامانجیشی دیاریكردنی ستراتیجییەتی په‌یوه‌ندییه‌كانه له بواره‌كانی هاریكاریدا. له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات‌دا گرووپی پلاندانانی ستراتیجی هاوبه‌ش پێكهێنراوه بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان و هاریكاریهكانی نێوان هه‌ردوو وڵات".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، هەروەها ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری سوودان، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌ردانی فه‌رمی بۆ سودان ئه‌نجامداوه و، سه‌ردانه‌كه‌ش له چوارچێوه‌ی قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنی هاوبه‌شییه ئابووریی و بازرگانییه‌كان پشتبه‌ستن به په‌یوه‌ندیه ریشه‌یی و مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له چه‌ند بوارێكی دیاریكراودا رێككه‌وتن واژووكراوه به‌تایبه‌تی بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی کە هه‌ن له بواره‌كانی زانست، ته‌كنه‌لۆجیا و پیشه‌سازی، به‌ربوومی كشتوكاڵی، دارستان، په‌روه‌رده، گه‌شتوگوزار، ژینگه، رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن، كانزا، بازرگانی و ئابووری.