Zekeriye Şimşek,Muhammet Ali Kemal
26 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2017
عەنتاب- AA
لە شارۆچکەی ئیسڵاحییەی سەر بە پارێزگای عەنتاب، ٧٠ سەرباز بە گومانی ژەهراوییبوون بە هۆی خۆراکەوە، رەوانەی نەخۆشخانە کران.
دوێنێ ژمارەیەک لە سەربازانی فەرماندەیی فەوجی ١٠٦ی تۆپهاوێژ، دوای ژەمی ئێوارە باری تەندروستییان تێکچوو.
دوای ئەوەش کە هەستیان بە تێکچوونی باری تەندروستییان کرد، ژمارەیەک لە سەربازەکان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی ئیسڵاحییە کران.
دوای ئەوەی سەربازەکان بە گومانی ژەهراویبوون لە رێگەی خۆراکەوە، چارەسەری تەندروستییان وەرگرت، ئەوانەی کە چارەسەرەکانیان تەواوکرا لە نەخۆشخانە دەرهێنران.
لە لێدوانێکیشدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، قایمقامی شارۆچکەی ئیسڵاحییە، رەمەزان یڵدرم ئاماژەی بەوەکرد بە پێی ئەو زانیارییانەی لە کاربەدەستانی نەخۆشخانەکەوە وەریان گرتووە مەترسیی لەسەر ژیانی سەربازەکان نییە و ئەوانەی چارەسەری پزیشکییان بۆ کراوە لە نەخۆشخانە دەرهێنراون.
رەمەزان یڵدرم باسی لەوەشکرد لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە بەردەوامە.