Orhan Onur Gemici
23 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
سبەی سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سبەی هەشتەمین لووتکەی باڵای هاریکاری ئێران و تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران ڕەئیسی کۆ دەبێتەوە.
لە لووتکەکەدا هەموو ڕەهەندەکان هاریکاری نێوان دوو وڵات تاوتوێ دەکرێت و هەنگاوەکان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکاندا لەبارەی پرسەکانی غەززە، داگیرکارییەکانی ئیسرائیل و بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر فەڵەستین و بە گشتی پرسەکانی هەرێمی و جیهانی ئاڵوگۆڕی بیڕوڕا دەکرێت.