Utku Şimşek
23 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٢٢ ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامداوە و ٤٢٦ تیرۆریستی دەستگیر کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، بە ستراتیجی لەناوبردنی سەرچاوەی تیرۆر، ساڵی ڕابردوو لە سووریاش ژمارەیەک ئۆپەراسیۆن کرایە سەر داعش.
هەروەها میت لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە قەزای باب لە سووریا، ڕێگریی کرد لە دوو کردەی خۆکوژی بۆ سەر سەربازانی تورکیا.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا، تێکڕا ١٢٢ ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدراوە و ٤٢٦ تیرۆریست دەستگیرکراون.
شارەزایانی ئەمنیی باس لەوە دەکەن دوای ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی میت کە پێداگرانە ئەنجامیداون، تواناکانی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی لە تورکیا لەناوچووە و، پێکهاتەی ڕێکخراوەکە گورزێکی پتەوی بەرکەوتووە.