Mazın Asad
18 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو لەبارەی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەری پۆلیس لە شاری دێرسم رایگەیاند: "لە ئەنجامی کارەکانی گەڕان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو لە لایەن فەرماندەی جەندرمەی شارەکە تەکین ئاکتەمور و جێگرەکەی و چوار تیم و ھێزەکانی پۆلیس، کاتژمێر ٤:٣٤ ئەم ئێوارەیە ھەلیکۆپتەرەکە دۆزرایەوە. بینیان کە ھەلیکۆپتەرەکە تێکشکاوە و وەرگەڕاوە. کۆنترۆڵی ئەوەیان کرد کە ئاخۆ ئەو ١٢ رۆڵەی نیشتمان لە ژیاندان یاخود نا. بەداخەوە ١٢ رۆڵەمان شەھید بوون. سەرەخۆشی لە گەلەکەمان و وڵاتەکەمان دەکەین"
.سۆیڵو لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و رایگەیاند ئەمڕۆ رووداوێکی دڵتەزین لە تورکیا روویداوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتی: "ھەلیکۆپتەرەکە تایبەت بووە بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و، ١٢ کارمەندی ھەڵگرتووە و لە بنکەی کارتال نیشتووەتەوە. لە کاتژمێر ١١:٣٥ لەنێوان دێرسم و شارۆچکەی پولومورەوە ھەڵساوە. پێش ئەوە کارمەندەکانی لە بنکەی کارتاڵ و نازمیە ھەڵگرتووە و دوای بەڕێکەوتووە بۆ دێرسم و چیای پوڵومور، پاشان لە کاتژمێر ١١:٤٣ پەیوەندی لەگەڵدا پچراوە".
سۆیڵو راشیگەیاند: "کەشوھەوای ناوچەکە سەختە. ھیوادارم لە نزیکترین کاتدا شەھیدەکانمان لەوێ بێنینەوە و بیانبەینەوە بۆ دێرسیم. ھیچ کاریگەرییەکی دەرەکی نەبووە بۆ کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرەکە. وا دیارە بەھۆی خراپی کەشوھەواوە ئەوە روویداوە".