İlhami Erkılıç,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Günay Nuh
12 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2022
ئەرزەڕۆم - AA
شەپۆلێکی سەرماوسۆڵە و بەفربارین رووی کردووەتە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخان.
دوای ئەوەی لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی لە ئەرزەڕۆم بەفربارین دەستی پێ کرد، پارک و باخچەکانی شارەکەی سپیپۆش کرد.
بەشێک لە هاووڵاتییان بەفری کەڵەکەبووی سەر ئۆتۆمبێل و بەردەم شوێنکارەکانیان پاککردەوە.
پلەکانی گەرما لە شارەکە بۆ خوار دوو پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین و و رێگاکانیش بەستیان.
لە ناوەندی خلیسکێنەی پالاندۆکەن ئەستووری بەفر گەیشتە ١٧ سانتیمەتر.
- قەرس
بەفربارین لە قەرس کە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ بەردەوام بوو لە ناوچە شاخاوییەکاندا کاریگەر بوو.
لەکاتێکدا بەهۆی کاریگەری تەم و مژەوە مەودای بینین کەمبووەوە لە شارەکەدا، گەڵای درەخت و رووەکەکان بە زوقم داپۆشران.
بەهۆی کاریگەریی سەرماوسۆڵەوە لە قەزای ساریکامیش گەڵای درەخت و رووەکەکان سپییان پۆشی و بەشێک لە چەمەکان بە سەهۆڵ داپۆشران.
یەکێک لە دانیشتووانی قەزاکە بەناوی سولەیمان کۆچ رایگەیاند، بەفرەکە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ کاریگەری خۆی نیشانداوە و گوتی: "لێرەدا زستان تۆزێک درەنگ دەستی پێ کرد. بەفربارین بەردەوامە. هیوادارم وەرزێکی بەرهەمدارمان هەبێت".
- ئەردەخان
لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە ناوچە بەرزەکانی ئەردەخان بە تەم و مژ داپۆشراوە و بەفربارین کە بۆ ماوەیەکی کورت بەردەوام بوو شارەکەی سپیپۆش کرد.