Fakhradin Ibrahim Mohammad
13 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2026
هەولێر - AA
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ٢٢ ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەستگیرکردووە کە یەکێکیان بەناو ئەمیری ڕێکخراوەکە بووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆڕێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، هێزەکانی سەر بە دەزگاکە شەوی ڕابردوو بەناو ئەمیرێکی داعشیان لە قەزای خورماڵ سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکردووە.
هاوکات ٢١ ئەندامی ڕێکخراوەکە لە چوارچێوەی دوو مەفرەزەی چەکداریش لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیر کراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاشیگەیاندووە کە ئەو چەکدارانە ویستوویانە "لەناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا چەند کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن".
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەروەها دەست بەسەر بڕێکی زۆری چەکی قورس، مامناوەند، بچووک و بۆمبی دەستی و دووربینی سەربازیی و تەقەمەنی دا گیراوە.