Mümin Altaş
01 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2026
سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کە بۆ بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی دەوڵەتانی ڕێکخراوی هاوبەشی شانگهای لە قیرغیزستان بوو، لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ کۆبووەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان، کە بۆ بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی سەرکۆمارانی ڕێکخراوی هاوبەشی شانگهای (SCO) لە بیشکێکی پایتەختی قیرغیزستان بوو، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە چەند دیدارێکی ئەنجامدا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەبارەت بە دیداری ئەردۆغان و عەلیێڤ لە بیشکێکی پایتەختی قیرغیزستان، ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، هەردوو سەرکۆمار پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئازەربایجان، هەروەها گەشەسەندنی هەرێمی و جیهانییان تاوتوێ کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە دیدارەکەدا ڕایگەیاندووە کە، لە کەشوهەوای هەرێمەکەدا باشتر ڕوونبووەتەوە کە هەنگاوەکانی هاوکاریی تورکیا و ئازەربایجان، بە تایبەتی لە بوارەکانی وزە، ژێرخان و گواستنەوە، چەند گرنگن. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا بە تێگەیشتنی (دوو دەوڵەت، یەک نەتەوە) سوود بە هەردوو وڵات دەگەیەنێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی گوتووە: "وەک تورکیا بەردەوام دەبن لە هەموو کاتێکدا بەشداردەبین لە پرۆسەی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بۆ یارمەتیدان بەو پرۆسەیە و بە بەدەستهێنانی ئاشتی، ژیان بە ناوچەکە دەبەخشرێتەوە.
لە دیدارەکەدا ئەردۆغان، سەرکۆماری ئازەربایجان عەلیێڤی بۆ بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی COP31 بانگهێشت کرد کە لە ئانتاڵیا بەڕێوەدەچێت.