Mümin Altaş
01 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2026
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری قیرغیزستان سادیر جاپارۆڤ کۆبوویەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای کە لە بیشکەک'ی پایتەختی قیرغیزستان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە سادیر جاپارۆڤ کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری لاوان و وەرزش عوسمان ئاشکن، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، پەرلەمانتاری مەهەپە جەلال عەدنان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆمار بورهانەدین دوران بەشدار بوون.