Mehmet Tosun
16 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''بە باشترین و کاراترین شێوە رۆژانی داهاتوومان هەڵدەسەنگێنین. ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت، ٢٨ی ئایار دەکەینە مزگێنی سەدەی تورکیا''.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە هاوپەیمانی "جومهور" بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر یەکەم تاقیکردنەوەی کە یەکێکە لە هەستیارترین هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجام دا.
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوپەیمانی "جومهور" بەبێ گوێدانە ئیستفزاز و فشارەکان و بێ ئەوەی بێزاربێت و مل بۆ سەختییەکاندا بدات، بە گیان خەباتی کرد و گوتی: ''سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەم بۆ هەوڵ و ماندووبوون و فیداکارییەکانتان. هەزاران جار سوپاسی خودا دەکەم کە کەسانی وەک ئێوەی کردووەتە هاوڕێگام. ئێستا کاتی ئەوەیە بە سەرکەوتنێکی گەورەتر تاج بکەینە سەر ئەو سەرکەوتنەی لە ١٤ی ئایاردا بەدەست هات. گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە ٢٨ی ئایاردا ئەنجام دەدرێت کە یەک رۆژ دوای ٦٣مین ساڵیادی کودەتاکەی ٢٧ی ئایارە. ئێمە هاوپەیمانێکین کە ئیرادەی نیشتمانیی و خزمەتکردنی وڵات و گەلمان کردووەتە چەقی سیاسەتەوە. قەرزداری گەلەکەمانین کە تا ئێستا خاوەندارێتییان کردووین و لە کاتی پێویستدا لەو پێناوەدا بە گیانی خۆیان رووبەڕووی تانکەکان بوونەتەوە، ئەو قەرزەش بە زیاتر کارکردن و خزمەتکردنیان دەدرێتەوە''.
رەجب تەیب ئەردۆغان هەروەها راشیگەیاند: ''تورکیا چاوەڕانی خزمەت لە ئێمە دەکات، چاوەڕوانی ئەدامان لێ دەکات، گەل چاوەڕوانی لێمان ئەوەیە بە ئامانجەکانی بگەیەنین. خوشک و برایانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکان چاوەڕوانن هەرچی زووە برینەکانیان ساڕێژ ببن. لەئێستاوە دەستمان بەکار کردووە بۆ هەڵبژاردنی ٢٨ی ئایار. ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت، بە باشترین و کاراترین شێوە رۆژانی داهاتوومان هەڵدەسەنگێنین و ٢٨ی ئایار دەکەینە مزگێنی سەدەی تورکیا. خۆشم دەوێن''.