Andaç Hongur,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی كرد له سكرتێری گشتیی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، یوسف بن ئەحمەد عسێمین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان له هۆڵی كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ یوسف بن ئەحمەد عسێمین كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له سیی و چواره‌مین کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاریکاریی هەمیشەیی بازرگانی و ئابووری (ISEDAK) له ئیستانبوڵه، کۆبوویەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان ئه‌نجام درا.