Mehmet Tosun,Sarp Özer,Rewa Mahmut Hasan
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی، بە فڕۆکەی جۆری ئانا کاتژمێر ١٠:٥٥ بەرەو بەنگلادیش بەڕێکەوت.
بینالی یڵدرم لە لایەن چەند وەزیرێکی کابینەکەیەوە لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا بەڕێکرا.
لە سەردانەکەدا هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران، بەکر بۆزداغ و سەرۆکی کاروباری ئایینی، عەلی ئەرباش و جێگری سەرۆکی ئاک پارتی، رەوزا کاڤاکچی یاوەری یڵدرم دەکەن.