Ayşe Şensoy Boztepe,Hemın Othman Mohammed
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن له به‌رده‌م بینای دامه‌زراوه‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵبژاردن كۆتایی هاتووه و ئه‌نجامه كاتییهكانیش له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان به‌شكراوه.
سەعدی گوڤه‌ن باسی له‌وه كرد كه قۆناغی تانه‌دان درێژه‌ی هه‌یه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر تانه هه‌بێت ئه‌وا دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردن له شارۆچكه و پارێزگاكان بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی توركیا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه تا كاتژمێر 15:00ی ئەمڕۆ ده‌تواندرێت تانه‌كان پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی شارۆچكه‌كان بكرێت و گوتی: "دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی شارۆچكه ماوه‌ی دوو رۆژی هه‌یه بۆ بڕیاردان. له دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پاریزگاكاندا ماوه‌ی تانه یه‌ك رۆژه. ئه‌وانیش له ماوه‌ی دوو رۆژدا بڕیار له‌باره‌ی تانه‌كانه‌وه ده‌ده‌ن. پاشان له ماوه‌ی سێ رۆژدا ئه‌گه‌ر ویستیان سه‌ردانی ئێمه ده‌كه‌ن. قۆناغه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی مۆری شاره‌وانییه‌وه، سەعدی گوڤه‌ن گوتی: "له‌و شوێنانه‌ی تانه نییه، مۆره‌كان ده‌درێن".