Barış Kılıç,Cemil Murat Budak,Ramal Abdullah Mahmood
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)دا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٢٠ سه‌رباز له فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه ده‌ركرد كه ١٧یان له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، به دان پێدانانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه كه پێشتر ده‌ستگیركرابوون و سوودمه‌ندبوون له مادده‌ی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر، ده‌ركه‌تووه ٢٠ گومان‌لێكراو په‌یوه‌ندییان به فه‌تۆوه هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه بۆیه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ئه‌و ٢٠ سه‌ربازه له فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه ده‌ركردووه كه ١٧یان له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن و له میانی لێكۆڵینه‌وه‌یدا رێوشوێنی كارگێڕی گیراوه‌ته به‌ر به‌رامبه‌ر سێ گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه.