Sarp Özer,Mohammed Baqi Hussein
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
شورای باڵای سه‌ربازیی توركیا، رۆژی چوارشه‌مه دووی ئاب به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم کۆدەبێتەوە. و كۆبوونه‌وه‌كه له كۆشكی چانكایا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ژمارەیەک له وه‌زیره‌كان بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی شورای باڵای سه‌ربازی، به سه‌رۆكایه‌تیی یڵدرم دووی ئاب له كۆشكی چانكایا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزه‌وه ئه‌نجامدراوه، هه‌ركاتێك پێویست بكات كۆبوونه‌وه‌ی شورای باڵای سه‌ربازی له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌نجامده‌درێت.
له‌سه‌ر بانگهێشتی یڵدرم بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی ئابدا ئه‌نجامبدرێت و سه‌ره‌تا یڵدرم و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌تاتورك ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه زۆر نهێنییه و له‌ماوه‌ی یەک رۆژدا ته‌واوده‌بێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاره‌كانی ناو سوپا له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆدا و بابه‌تی دامه‌زراندن و پێدانی ناونیشانی جه‌نه‌راڵ و ئه‌میراڵ تاوتوێ بكرێت.