Volkan Kaşik,Rewa Mahmut Hasan
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2017
مالاتیا-AA
بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوای ناوچەکە بڵاوی کردەوە کە پێشبینی دەکرێت سبەی پلەکانی گەرما لە شارەکانی ئەلعەزیز، بینگۆل، مالاتیا و دێرسم ٤ تا ٦ پلە بەرز ببێتەوە.
بە پێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا سبەی پلەکانی گەرمی لە ئادیامان ٤٢، ئەلعەزیز و بینگۆل ٤٠ و لە مالاتیا و دێرسم ٣٩ پلە دەبێت.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا داوا کراوە کە کەسانی بە تەمەن و منداڵ و نەخۆش لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ماڵەکانیان نچنە دەرەوە.