Hemın Othman Mohammed
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانەکانی نێوان رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و سوپای سووریای ئازاد له ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا، دوو گولـله هاوه‌ن کە لە سوویاوە ئاراستە کرابوون له شارۆچكه‌ی كاركامشی سه‌ربه پارێزگای عه‌نتاب كه‌وتنه خواره‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕو پێكدادان له نێوان داعش و سوپای سووریای ئازاد له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب باکووری سووریا درێژەی هه‌یه. له چوارچێوه‌ی ئه‌و شەڕو پێكدادانانهشدا سەرلەبهیانی ئه‌مڕۆ دوو گولـله هاوه‌ن كه له سووریاوه ئاراسته كرابوون له باخچه‌ی مزگه‌وتێكی گه‌ڕه‌كی كارشیكایای شارۆچکەی کارکامش كه‌وتنه خواره‌وه.
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه هێڵه‌كانی كاره‌بای ناوچه‌كه زیانی به‌ركه‌وت، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه.
لەدوای رووداوه‌كه‌وە هێزه ئه‌منییه‌كان رێگەی چوون و هاتنیان بۆ گهڕهكهكە داخست و تیمه‌كانی فریاکەوتن و ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
هاوكات له رێگه‌ی بڵندگۆكانی شاره‌وانییه‌وه داوا له هاووڵاتییانی ناوچه‌كه كرا له ماڵ نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.