Muhammed Enes Can,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
19 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی فەتۆ لەنێو سوپای تورکیادا، فەرمانی دەستگرکردن بۆ ٥٣ سەربازی هەمیشەیی کە تەلەفۆنی جێگیریان بە مەبەستی ئەنجامدانی پەیوەندیی نێوان ئەندامانی رێکخراوەکە بەکارهێناوە و عەمیدێک، دوو رائید و نەقیبێک-یان لەنێودایە.
نووسینگەی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ژمارەیەک گومانلێکراوی دەستنیشانکرد کە بە مەبەستی ئەنجامدانی پەیوەندیی نێوان ئەندامانی فەتۆ تەلەفۆنی جێگیریان بەکارهێناوە.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٥٣ سه‌رباز ده‌ركراوه كه ١٩یان له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه، ١٩یان له فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانی، حه‌وت-یان له فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی و هه‌شت-یان له فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایین.
هاوكات بڕیاری پشكنین بۆ گومانلێكراوه‌كان ده‌ركراوه.
به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كان كه عه‌میدێك، دوو رائید و نه‌قیبێك-یان لەنێودایه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی ئیستانبوڵه‌وه له ١٥ ناوچه ئۆپه‌راسیۆنی هاوكات ده‌ستپێكراوه.