Merve Yıldızalp
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2019
بوردور - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "چاوپۆشی لە پێکھاتەی تیرۆر ناکەین لەنزیک سنوورەکانی تورکیا و رازی نابین. بەھەر نرخێک بێت ئەم رێڕەوی تیرۆرە تێکدەشکێنین".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەی لە مەیدانی بوردور، وتارێکی پێشکەش بە ھاووڵاتییان کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە گوتی: "ئەوانەی پشتگیریی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن، لەڕاستیدا ئاسایشی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە. ئێمە وەک چۆن ئاسایشی ھاوپەیمانەکانمان دەوێت، بەھەمان شێوە ھەرگیز لە ئەنجامدانی ئەوەی پێویست بکات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆمان، پاشەکشە ناکەین. ئەوانەی لە ھەزاران کیلۆمەترەوە ھاتوون بۆ ئاسایشی خۆیان ئۆپەراسیۆن دەکەن و مافی ئەوە دەدەن بەخۆیان. من ٩١١ کیلۆمەتر سنوورم ھەیە ھەموو ساتێک لەژێر ھەڕەشەدام دەستوەردان ناکەم. شتی وا دەبێت"؟
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئێوە دێن ٢٢ ھەزار، ٢٣ ھەزار بارھەڵگر چەک لە رێگەی عێراقەوە دەبەن بۆ تیرۆریستان، ئۆتۆمبێل دەھێنن. من بە پارە لەتۆم دەوێت بەمنی نادەیت، بەڵام بەبێ پارە بەوانی دەدەیت. ئەوە چ ھاوپەیمانییەکە، ئەوە چ ھاوبەشییەکە، ئەوە چۆن بەیەکەوە بوونێکە لە ناتۆدا".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەوە گوتی: "گەر ئەمڕۆ نەبێت، سبەی. سبەییش نەبێت، دوو سبەی. ھەر لەم نزیکانەدا بەدڵنیایییەوە گورزێکی قورس لەو پێکھاتە تیرۆرە دەوەشێنین".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی پێشھاتەکانی سووریاشەوە گوتی: "بابەتەکە بابەتی سووریا نییە، بابەتی مانەوەی تورکیا و گەلی تورکە. کاتێک داھاتوومان بووە جێی باس، چاومان کەس نابینێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: "وەک چۆن بەڵێن دراوە، چاوەڕوانین ساتێک زووتر منبج لە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پاکبکرێتەوە و دەسەڵاتی بەڕێوەبردن بۆ خەڵکەکەی بەجێبھێڵدرێت".