Adsız Günebakan,Muhammet Ali Kemal
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2016
پارێزگاری عه‌نتاب عه‌لی یه‌رلیکایا ئاشکرایکرد قایمقامی شارۆچکه‌ی دێریکی سه‌ربه ماردین محه‌مه‌د فاتیح سافیتورک دوای ئه‌وه‌ی له‌هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی په‌که‌که‌دا له‌رێگه‌ی بۆمبێکی ده‌ستکرده‌وه بۆ سه‌ر قامقامییهتی شارۆچکه‌که، برینداربوو، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌رده‌گرت گیانی له‌ده‌ستدا.
عه‌لی یه‌رلیکایا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی هێلیکۆپته‌رێکی ئامبولانسه‌وه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی عه‌نتاب و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ کرا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 07:76 خوله‌ک له‌یه‌که‌ی چاره‌سه‌ری ورد محه‌مه‌د فاتیح سافیتورک گیانی له‌ده‌ستدا.
یه‌رلیکایا گوتیشی: ''داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و قایمقامه ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشیی له‌گه‌له‌که‌مان و خانه‌واده‌که‌ی ده‌که‌ین''.