İbrahim Toprak
03 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
باتمان – AA
قەڵای حەسەنکێف کە بەھۆی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کلتور و گەشتیاری باتمانەوە لە ٢٠١٢ەوە داخرابوو، جارێکی دیکە بە رووی گەشتیاراندا کرایەوە.
بەڕێوەبەری کلتور و گەشتیاری باتمان، مەھمەت ئیحسان ئاسڵانڵی رایگەیاند کارەکانی قۆناغی یەکەمی شوێنی حەسەنکێفی مێژوویی تەواو بوون.
ناوبراو لە راگەیەندراوەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە رێی پیادەڕۆی قەڵاکە لە گیا کێوییەکان پاک کراوەتەوە، زانیاری لەبارەی پێکھاتە کلتورییەکان ھەڵواسراون و نووسیوویەتی: "تابلۆکانی رێی پیادەرۆ و سەلەکانی خۆڵ و خاشاک لە شوێنی پێویست نۆژەن کراونەتەوە".
ئاسڵانڵی تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە میانی ئەو کارانەدا گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی دەتوانن روو لە قەڵاکە بکەن و دەستیش کراوە بە نۆژەنکردنەوەی خواردنگەی بیویکسەرای لە قەڵای حەسەنکێف.