Sarp Özer
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
ھاتای - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی لێدوانەکانی بەناو ئەنجوومەنی گەلی رژێمی بەشار ئەسەد کە تێدا یەکپارچەیی خاکی تورکیا کراوەتە ئامانج، رایگەیاند "لێدوانی بی شەرمانە و بێ مانا لەبارەی پارێزگای ھاتای-مان دەبیستین، ھیچ جیاوازییەکی نییە لە وڕێنەی کەسێکی بێھۆش".
خولوسی ئاکار بەیاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، جەنەڕال یاشار گولەر، فەرماندەی ھێزەکانی وشکانی جەنەڕاڵ موسا ئاڤسەوار، فەرماندەی ھێزەکانی دەریایی ئەمیرال عەدنان ئۆزبال و فەرماندەی ھێزەکانی ئاسمانیی حەسەن کوچوکئایواز، سەردانی شاری ھاتای کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ فەرماندەکانی ناوەوە و دەرەوەی سنوور کۆبووەوە و زانیاری لەسەر دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە وەرگرت.
خولوسی ئاکار رایگەیاند کە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە باکووری عێراق و سووریا بەردەوامە و ئاماژەی بەوەشدا کە تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست، چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی لێدوانەکانی بەناو ئەنجوومەنی گەلی رژێمی بەشار ئەسەد کە تێدا یەکپارچەیی خاکی تورکیا کراوەتە ئامانج رایگەیاند "لێدوانی بی شەرمانە و بێ مانا لەبارەی پارێزگای ھاتای-مان دەبیستین، ھیچ جیاوازییەکی نییە لە وڕێنەی کەسێکی بێھۆش. ئێمە چاومان لە خاکی ھیچ کەسێک نییە، بەڵام ئەوانەی کە مێژوو دەخوێننەوە دەزانن چی بەسەر چاوی ئەو کەسانە ھاتووە کە چاویان لە خاکی ئێمە بووە".