İlkay Güder
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگەیاند پێویسته موسڵمانان، کرستیانەکان، جووه‌كان و شوێنکەوتوانی ئایینه‌كانی دیكه دژ به ره‌گه‌زپه‌رستی، دوژمنایه‌تی بیانیی و جوداخوازیی تواناکانیان یه‌كخه‌ن.
ئیبراهیم كاڵن، له رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح بابەتێکی له‌ژێر ناوی "سه‌ردانه‌كەی ئه‌ردۆغان بۆ ڤاتیكان، ئومێدی ئاشتیی جیهانی به‌هێزكرد" بڵاوكرده‌وه.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پاش 59 ساڵ یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی بۆ ڤاتیكان ئه‌نجامداوه و، سه‌ردانه‌كه‌ی پاش بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی قودس بوو کە بووه هۆی هەڵدانەوەی په‌ڕه‌یه‌كی گرنگ له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ڤاتیكان.
كاڵن باسی له‌وه كردووە كه له‌وه‌ته‌ی پاپا ده‌ستبه‌كاربووه ده‌ریخستووه كه رابه‌رێكی خاوەن بۆچوونی كراوه و راستگۆیه له په‌یوه‌ندییدا و، گوتی: "هه‌ڵویستی روون و پێداگری ڤاتیكان له‌باره‌ی قودسه‌وه، له جیهانی ئیسلامی‌دا به ئه‌رێنیی پێشوازی لێكرا و، موسڵمانان و كاسۆلیكه‌كان له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه. له راستیدا ئه‌و دۆخه مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه، چونكه قودس به‌لای كاسۆلیكەکانهوه شوینیكی پیرۆزه و، ناگونجێت بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل قبوڵ بكه‌ن".
كاڵن ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پاپا نیشانی‌دا ره‌تكردنه‌وه‌ی جۆره نوییەكانی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئیسلامفۆبیا ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و سیاسییه، به‌تایبه‌تی له‌رووی ئه‌و موسڵمان و کرستیانانەی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییدا ده‌ژین، داگیركردنی قودس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بناغه‌ی كێشه‌كانی شوێنه پیرۆزه‌كانی دروستكردووه.
کاڵن ئاماژەی بەوەداوە کە لەو بارەیەوە بڕیارەکەی ئیدارەی ئەمریکا لەمەڕ قودس، بەشێکە لە کێشەکە و نووسیویەتی،"زیاد کردنی یەکەی جوولکەنیشین(ئۆردوگا زۆرەملێکان) هێشتنەوەی موسڵمانان و کرستیانەکان بە بێ موڵکداری و فشارەکان و رێگری کردن لە ئاوارەکانی فەڵەستینی لە گەڕانەوەیان بۆ خاکی خۆیان، زیان دەگەیەنێت بە هەوڵەکانی ئاشتی دادپەروەری و هەمیشەیی رۆژهەڵاتی ناوەراست"
کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە پەیامەکانی پاپا فرانسیوس گرنگن بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بزووتنەوەی راسترەوی توندرەوو رەگەزپەرستیەوە و دووپاتی کردووەتەوە کە سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان، ئارەزووی ئاشتی و ئاسایش و دۆستایەتی لەخۆ گرتبوو.
لە بەسێکی دیکەی نووسینەکەیدا کاڵن ئاماژەی بەوە کردووە "تورکیا لەرووی پاراستنی خاکی جوولەکە و کرستیانەکان چەند هەنگاوێکی ناوە و دووپاتی کردووەتەوە کە پێویسته موسڵمانان، کرستیانەکان، جووه‌كان و شوێنکەوتوانی ئایینه‌كانی دیكه دژ به ره‌گه‌زپه‌رستی، دوژمنایه‌تی بیانیی و جوداخوازیی تواناکانیان یه‌كخه‌ن".