1 23,Hemın Othman Mohammed
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له پاش كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت كه له كۆشكی سهرۆكایاتی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئەگەر سەیری ئەو دەنگانە بکەین کە ئاک پارتی و ھاوپەیمانی جمھوور وەریانگرتووە، ئەوا دەبینین متمانەکردن بە سەرکۆمارمان دووبارە پشتڕاستکراوەتەوە".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی، كاڵن ڕایگه‌یاند: "وه‌ك چۆن ئامانجی ئه‌و تانانه‌ی گیراون ره‌نگدانه‌وه‌ی چوونی ده‌نگده‌ره بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ ئیراده‌كه‌ی، هاوكات ئاشكراكردنی ئه‌گه‌ری پێشێلكاری، نایاسایی، هه‌ڵه‌ی به ئه‌نقه‌ست و بێ ئه‌نقه‌سته".
گوتیشی: "ئەگەر سەیری ئەو دەنگانە بکەین کە ئاک پارتی و ھاوپەیمانی جمھوور وەریانگرتووە، ئەوا دەبینین متمانەکردن بە سەرکۆمارمان دووبارە پشتڕاستکراوەتەوە".
لەبارەی مشتومڕی سروودی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی شارەوانی ماردین، كاڵن ڕایگه‌یاند: "ئەم ھەڵوێستە، تورکیا و ماردینی رەنجاندووە".
هه‌روه‌ها كاڵن سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گوتی:"ته‌نیا خه‌باتێكی توركیا نییه له ناوه‌وه‌ی سنووره‌كانی. به‌ڵكو ئامانجی له‌پێشینه‌ی توركیایه له ناو سنووره‌كانی و ده‌ره‌وه‌ی سنوورهكانیشیدا".
لهلایاكی دیكه‌وه كاڵن له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ڕایگه‌یاند: "له‌و سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان ئه‌نجامیدا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسهكانماندا ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ كرا. به تایبه‌تی له ئێستادا چاوه‌ڕوانییه‌كانمان ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووه لیژنه‌ی ده‌ستووری له‌وێ دروستبكرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا".
گوتیشی: "لە چوارچێوەی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا، کارەکانمان بە چڕی بۆ کۆتایھێنان بە شەڕ و پێک‌ھێنانی کۆمیتەی دەستووری و دەستەبەرکردنی قۆناغی راگوزەری سیاسی بە رێگەی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە. ئامانجی له پێشینه‌مان ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنی ئیدلب بكه‌ینه رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن كه به هه‌وڵی تاکەكه‌سی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ده‌سته‌به‌ربوو، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاویش له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "چاوەڕێی ئەوە دەکەین، نەخشە رێگای منبج بە زووترین کات جێبەجێ بکرێ و رێگە بە حەواندندنەوەی ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە رۆژھەڵاتی فوڕات نەدرێ".
کاڵن باسی له‌وه كرد كه لە نێو سنووری نێوان تورکیا-سووریا کە تا منبج-ە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی کرداریی ناوچەیەکی ئارام پێکھاتووە.
ئیبراهیم كاڵن لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگه‌یاند: "چاوەڕێی بەردەوامی قۆناغەکە دەکەین، چاوەڕێی ئەوە دەکەین ناوچەی ئارام لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا پێکبھێنرێ".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی نێوەندگیری لەگەڵ ئیدارەی ئەسەد كاڵن ڕایگه‌یاند:"ھەوڵدان بۆ نێوەندگیری لە ئارادا نییە. ھیچ پەیوەندی و دیالۆگێکمان لەگەڵ رژێم جێگەی باس نییە. ئەگەر ناردنی پەیامێک بۆ ئەوێ جێگەی باس بێت ئەوا لە رێگەی رووسیا و ئێران ئەنجامی دەدەین. ئەمەش لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان بەڕێوەی دەبەین".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاڵن، له‌باره‌ی فڕۆكه‌ی F-35 ڕایگه‌یاند: "توركیا هاوبه‌شی ته‌كنه‌لۆجیای F-35ه، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له هاوبه‌شێتی. ئێمه ته‌نیا موشته‌ری یان كڕیاری F-35 نین".
گوتیشی: "له ئێستادا پلانی سه‌ردانی سه‌ركۆمارمان بۆ واشنتۆن له ئارادا نییه، به‌ڵام بانگهێشتنامه‌یه‌ك كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای كردووه جێگه‌ی باسه".