Serkan Güner
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
كرشههیر – AA
له شاری كرشههیر ١١ کەسی هەڵگری رەگەزنامەی عێراق، به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران.
له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی گشتیی كرشههیر، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان، ١١ کەسی هەڵگری رەگەزنامەی عێراقیان به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر كرد.
دوای راییكردنی دۆسیەكانیان له ئاسایش، پشكنینی ته‌ندروستی بۆ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان كرا و ره‌وانه‌ی دادگا كران.
زاندراوه چه‌ند تۆمه‌تبارێك له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا، به رێگای نایاسایی هاتوونەتە نێو خاكی توركیا.