Ömer Yıldız
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
ئادانا - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە ١٥ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندی لێکۆڵینەوەکە ئادانا بوو، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٢ گومانلێکراو دەرکرا.
لەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئاداناوە بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢٢ کەس دەرکرا کە لەنێویاندا ئەفسەرێک، دوو مامۆستا و شەش کارمەندی کەرتی تایبەت هەبوون کە ئیمامی مەحرەمی خوێندکارانی خوێندنگەی پۆلیس بوون، لەگەڵ چەند پۆلیسێک کە هێشتا لەسەر کارن.
تیمەکان لە ١٥ پارێزگا ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر چەند ناونیشانێکی دیاریکراو ئەنجامدا کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئادانا بوو.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ژمارەیەک گومانلێکراو دەستگیرکران کە دوای پشکنینی تەندروستیی گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش.