Barış Gündoğan,Mohammed Baqi Hussein
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
ئەنجوومەنی جەهەپە دوای بڕیارەكەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكان لەبارەی هەڵبژاردنی ئیستانبوڵەوە، دەستی بە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی كرد بە بەشداریی پەرلەمانتارانی پارتەكە.
دوای بڕیارەكەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكان، شەوی رابردوو سەرۆكی گشتیی جەهەپە، كەمال كڵچدارئۆغڵو ئەنجوومەنی ناوەندی بەڕێوەبردنی پارتەكەی كۆكردەوە و لەسەر بانگەوازی ناوبراو، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارتەكە بە شێوەیەكی نائاسایی كۆبووەوە.
ئەكرەم ئیمامئۆغڵو كە بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتەكەی وەك سەرۆكی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ دراوە، لەگەڵ سەرجەم پەرلەمانتارانی جەهەپە بەشدارن لە كۆبوونەوەكەدا.
بڕیارە كڵچدارئۆغڵو لە كۆبوونەوەكەدا وتارێك پێشكەش بكات.