Barış Gündoğan,Ramal Abdullah Mahmood
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگه‌یاند "هه‌موو شتێك زۆر باش ده‌بێت، خه‌متان نه‌بێت. دیموكراسی ده‌هێنینه ئه‌م وڵاته، وێڕای هه‌موو شتێكیش. تێكۆشانمان له پێناو دیموكراسیدایه".
دوای بڕیاری دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنەکان بە دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، کەمال كڵچدارئۆغڵو بڕیاری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی جه‌هه‌په‌ی دا به به‌شداری سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه.
له میانی هاتنیدا بۆ كۆبوونه‌وه‌كه کەمال كڵچدارئۆغڵو به میدیاكارانی راگه‌یاند "هه‌موو شتێك زۆر باش ده‌بێت، خه‌متان نه‌بێت. دیموكراسی ده‌هێنینه ئه‌م وڵاته، وێڕای هه‌موو شتێكیش. تێكۆشانمان له پێناو دیموكراسیدایه".
كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو-ش گوتی: "گفتوگۆمان هه‌یه. دواتر قسه ده‌كه‌ین".