Hamdi Çelikbaş
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی بە سنوردارکردنی بێناوبڕی ھاتوچۆ لە تورکیا ھات کە لە میانی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە کاتژمێر ٢١:٠٠ی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣١ی کانوونی یەکەم دەستی پێ کردبوو.
لە میانی کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ١٤ی کانوونی یەکەم بڕیار درا لە کاتژمێر ٢١:٠٠ی ٣١ی کانوونی یەکەم تا کاتژمێر ٠٥:٠٠ی رۆژی ٤ی کانوونی دووەم ھاتوچۆ لە سەرتاسەری تورکیا سنوردار بکرێت.
بۆ یەکەمجار سنووردارکردنی ھاتوچۆی بێناوبڕ لە رۆژانی پشووی کاردا لە ٤ تاکو ٧ی کانوونی دووەم جێبەجێ کرا.