Orhan Onur Gemici
03 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند پێنج تیرۆریست له‌نێو ئه‌شكه‌وتێكدا له ناوچه‌ی چیای گابار له شرنه‌خ له‌چالاكی خراون.
سوله‌یمان سۆیڵو له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "یه‌كه‌م هه‌واڵی قاره‌مانه‌كانمان له ٢٠٢١ له چیای گاباره‌وه هات. چوونه‌ته بنجوبناوانی تیرۆریستان. له ئه‌شكه‌وتێكدا پێنج تیرۆریست له‌لایه‌ن كۆماندۆ قاره‌مانه‌كانی جه‌ندرمه‌وه له چالاكی خران و چه‌ك و تهقهمهنییهكانیشیان تێك شكێندران".