Mohammed Baqi Hussein
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیارنامهیەی کە وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، كۆتایی به په‌خشی 12 كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی و 11 وێستگه‌ی رادیۆ هێنرا كه په‌یوه‌ندییان به گرووپ و پێكهاته و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانه‌وه هه‌یه و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش داده‌نرێن.
ناوی هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی، Özgür Gün TV, Jiyan TV, Azadi TV, Denge TV, HTV Hayat, İMC TV, TV 10, Zarok TV, Mezopotamya TV و 11 رادیۆ به دامه‌زراوه‌ی باڵای رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی توركیا و مانگی ده‌ستكردی توركسات راگه‌یه‌نرا.
شه‌وی رابردوو په‌خشی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی ناو ئه‌و لیسته له‌لایه‌ن توركساتهوه راگیرا.