سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''بۆ ئەوەی ئەم دەوڵەتە لەدرێژکراوەی ئەم ئۆرگانە تیرۆریستییانە پاکبکرێتەوە، پێویستمان بەکات. ئێمە لەئێستادا کێبڕکێ لەگەڵ کاتدا دەکەین. کێشەکە ئەوەندە قووڵ و ئاڵۆزە، دەبینرێت کە ماوەی سێ مانگ بەس نییە بۆ ئەمە. لەبەرئەوە لەکۆبوونەوەکەی دوێنێماندا لەئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی، پێشنیاری ئەوە بۆ حکوومەت کرا کە باری نائاسایی سێ مانگی دیکە درێژبکرێتەوە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''سەبارەت بەو خەیاڵانەی لەپشتییەوە بوون و ئەو نیازانەی جێبەجێدەکران ئەگەر کودەتاکە سەریبگرتایە، ئەوا لە 15ی تەمووزەوە، هەوڵی داگیرکردنی دوایین بەش لەخاکەکەمان دەدرا کە لەئێستادا بەدەستمانەوەیە و لەماوەیەکی کورتدا لە 1912ەوە تاوەکو 1923 لەپێنج بەش، چوار بەشیمان لەدەستدا. گەلەکەمان ئەو خاکەی رادەستی ئەوانە نەکرد''.
news_share_descriptionsubscription_contact