Kübra Kara,Kaan Bozdoğan
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
لووتكه‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "Stratcom Summit '21" كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رێك خراوه و دوێنێ ده‌ستی پێ كرد، ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وامه.
له میانی لووتكه‌كه‌دا، بریكاری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی دیمه‌نه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، فرات یورداكول له پانێلی "راگه‌یاندن و فۆتۆگرافه‌ری" گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
فرات یورداكول به تیشك خستنه سه‌ر كاریگه‌ری وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ری له‌سه‌ر كاری راگه‌یاندن، كاركردنی فۆتۆگرافه‌رانی ژن له ئاژانسی ئانادۆڵو به نموونه‌ی به‌هێزبوونی ژنان له بواری فۆتۆگرافه‌ری میدیایی به نموونه هێنایه‌وه و گوتی: "(ژنان) بۆ ئه‌م كاره تایبه‌تمه‌ندی زیاتریان هه‌یه. ده‌توانن په‌یوه‌ندیی به‌هێزتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دروست بكه‌ن، هه‌ستیارانه‌تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش به‌ڕوونی له كاره‌كانیاندا ره‌نگ ده‌داته‌وه".
بریكاری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی دیمه‌نه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، فرات یورداكول له‌باره‌ی به‌كارهێنانی فۆتۆ و ڤیدیۆییش به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردن و بڵاوكردنه‌وه زانیاریی ناڕاست، گوتی: "فۆتۆگراف و گرته ڤیدیۆییه‌كان یه‌كێكن له سه‌رچاوه هه‌ره سهلمێنهرهكان له راگه‌یاندندا و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن. له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رله بینینی هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌رله‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ بكه‌ین، پێویسته به هه‌ستیارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و له راستی و دروستی‌یان دڵنیا ببینه‌وه".
ئامانج له لووتكه‌كه كه دوێنێ ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت، بوونی پلاتفۆرمێكی سه‌ركردایه‌تییه كه كه‌شی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كان شێوه پێ بداته‌وه و له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی هالیچ له شاری ئیستانبوڵ ئه‌نجام ده‌درێت، تیایدا پسپۆڕانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییهكانهوه به‌یه‌ك گه‌یشتوون.
دوا دانیشتنی لووتكه‌كه به گوتاری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ره‌ته، زاهید سۆباجی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌ردار كاراگۆز كۆتایی دێت.
نوێنه‌رانی دامه‌زراوه‌كانی هزر و رامان، میدیاكان، كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمییه‌كان به‌شدارن له لووتكه‌كه‌دا و به تێكڕایی ١٢١ كه‌س كه له ٢٣ وڵاتی جیاوازه‌وه هاتوون گوتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و زیاتر له سێ هه‌زار بانگهێشتكراو به‌یه‌ك گه‌یشتوون.