Elif Küçük,Kaan Bozdoğan
11 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
لووتكه‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان Stratcom Summit '21 كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رێك خراوه و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت ده‌ستی پێ كرد.
ئامانج له لووتكه‌كه بوونی پلاتفۆرمێكی سه‌ركردایه‌تییه كه كه‌شی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كان شێوه پێ بداته‌وه و له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی هالیچ له ئیستانبوڵ ئه‌نجام ده‌درێت، تیایدا پسپۆڕانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییهكانهوه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌شداری له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی لووتكه‌كه‌دا ده‌كات و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌دین ئاڵتونیش گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
نوێنه‌رانی دامه‌زراوه‌كانی هزر و رامان، میدیاكان، كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت. رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئهكادیمهكان به‌شداری له لوتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و به تێكڕایی ١٢١ كه‌س كه له ٢٣ وڵاتی جیاوازه‌وه هاتوون گوتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و زیاتر له سێ هه‌زار بانگهێشتكراو به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.