Hamdi Çelikbaş,Muhammet Ali Kemal
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
مه‌هه‌په لیستی ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٧ه‌مین خولی په‌رله‌مان، كه بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا له ٢٤ی حوزه‌یراندا به‌ڕێوه‌بچێت، بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی لیسته‌كه، سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، له زێدی خۆی، له عوسمانییه له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌مدایه.
هه‌ر له لیسته‌كه‌دا سێ كاندید له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ و ئیزمیر، كه هه‌ریه‌كه‌یان سێ ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردنن، دانراون.