Yıldız Nevin Gündoğmuş,Hemın Othman Mohammed
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "كه‌سانێك دووباره هه‌وڵ ده‌ده‌ن قسه‌ی 'سه‌ره‌تای كۆتایی بۆ ئه‌ردۆغان' گه‌رم بكه‌نه‌وه. به سیناریۆی دوور له راستی دڵی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه".
ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر لێدوانێکی بڵاوكرده‌وه.
ئیبراهیم كاڵن له لێدوانەکەیدا رایگه‌یاندووە "كه‌سانێك دووباره هه‌وڵ ده‌ده‌ن قسه‌ی 'سه‌ره‌تای كۆتایی بۆ ئه‌ردۆغان' گه‌رم بكه‌نه‌وه. به سیناریۆی دوور له راستی دڵی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه. ده‌نگه‌كانی ئاك پارتی له سه‌دا 44.3 بوو له ناو هاوپه‌یمانی جمهوردا كه له‌سه‌دا 51.6ی به‌ده‌ستهێنا. تا 2023 هه‌ڵبژاردن نییه. با كێبڕكێی دیموكراسی نه‌گۆرین بۆ ئایدۆلۆجیای كوێر".