Duygu Yener,Rewa Mahmood Hasan,Muhammet Ali Kemal
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان گونای کوبیلای لەبارەی چاوپێککەوتنی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەکانی گوتی، "ئەم چاوپێککەوتنەی ئۆجالان و پارێزەرەکانی زۆر بەهادارە و بە گرنگی دەبینین".
گوتەبێژی هەدەپە کوبیلای لە بارەگای سەرەکی پارتەکەیان لە ئەنقەرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.
گونای کوبیلای ئاماژەی بەوەدا کە لە ٨ ساڵدا ٨١٠ داواکاریان پێشکەش کردووە تاکو ئۆجالان بتوانێت چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت و گوتی، "هەنگاوی چاوپێکەوتن، هەدەپە وەک هەنگاوێکی درەنگ کەوتووە بەڵام بە راست و گرنگ دەیبینێت. ئەم چاوپێککەوتنەی ئۆجالان و پارێزەرەکانی زۆر بەهادارە و بە گرنگی دەبینین".
گونای داوای کرد کە بۆ لەمەودوا چاوپێکەوتنی ئۆجالان و پارێزەرەکانی بەردەوامیان هەبێت و گوتی: "ئه‌و رێكاری دابڕاندنه‌ی كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه دژی ئۆجالان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، دژی ده‌ستوور و دژی رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. دابڕین تاوانی دژی مرۆڤایه‌تییه. وه‌زیری داد و حكوومه‌ت هه‌نگاوێكی ئازایانه‌یان ناوه. ئێمه ئه‌مه به گرنگ ده‌زانین. پێویسته هه‌نگاوی دوای ئه‌مه‌شی به‌دوادا بێت. له هه‌ڵه‌یه‌ك كه ماوه‌یه‌كی درێژه به‌رده‌وامه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه. كاتێك كه ئۆجالان به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ده‌ستی به دیداری پارێزه‌ره‌كانی كرد، ئیتر مانگرتن له خۆراك و ئه‌و كه‌سانه‌ی مانیان گرتووه، كه ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار، كۆتایی دێت".
كوبیلای باسی له بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ كرد و رایگه‌یاند: "سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئیستانبوڵ، كوده‌تایه‌كی هه‌ڵبژاردنه كه به ده‌ستی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه. كوده‌تاكان ته‌نها له‌رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی جلی سه‌ربازییان له‌به‌ردایه ئه‌نجامنادرێت. پێمانوایه بڕیاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئیستانبوڵ ئۆپه‌راسیۆنێكی سیاسییه. بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن به فه‌رمانی پێچه‌وانه‌ی یاساكان ده‌ركراوه و بڕیارێكی سیاسییه. بنه‌مای یاسایی نییه و رەوا نییه".