Sertaç Bulur
01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٩ی لە پارێزگاکانی ئیدر و ئاگری بە بەشداری ٩١٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان راگەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەناوی "شەهید ملازم حسێن کەلەش"ەوە ناونراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بە ئامانجی ریشەکێشکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە پارێزگاکانی ئیدر و ئاگری ئۆپەراسیۆنی "ئەرەن زستان-٩ شەهید ملازم حسێن کەلەش" دەستی پێ کرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا، ٩١٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەشدارن.