Ferdi Türkten
01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)دا، دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه لە باکووری عێراق لە چالاکی خران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، تیرۆریستانی یه‌په‌گه له پێكهاته‌ی شاریی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه، رێناس ئەرمەغان به‌ناوی نهێنی "گه‌لهات" و نەوزاد دورمووش كه ناوه نهێنیه‌كه‌ی "مهرهاس"ه له باكووری عێراق به‌دیكراون.
رێناس ئەرمەغان كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له چالاكی خراوه له ساڵی ٢٠١٥دا له شارۆچكه‌كانی جیزره و سلۆپی سه‌ربه پارێزگای شربەخ به‌شداری كردووه له كرده‌كانی هه‌ڵكه‌ندی خه‌نده‌ق/دانانی به‌ربه‌ست و ژماره‌یه‌كی زۆر كرده دژبه هێزه ئه‌منییه‌كان.
هه‌روه‌ها نەوزاد دورمووش له ساڵی ٢٠١٥دا به‌شداری كردووه له چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی به‌یتوشه‌باب سه‌ربه پارێزگای شرنەخ و چالاكییه‌كانی گواستنه‌وه بۆ په‌كه‌كه له‌نێوان سنووری سووریا و عێراق.