Hanife Sevinç
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه هێشتا هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت، له شه‌قامی ئیستیقلالی ناوچه‌ی به‌یئۆغڵو له ئیستانبوڵ روویدا.
له شه‌قامی ئیستیقلال نزیك گۆڕه‌پانی ته‌قسیم ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه هێشتا سه‌رچاوه و هۆكارهكەی نازانرێت روویداوه. دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه، پۆلیس و ته‌ندروستیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه‌وه بیستراوه و ئه‌وه‌ش بینراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و كاته‌دا له شه‌قامه‌كه بوون، هه‌ڵاتوون.
تیمه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه، رێكاری ئه‌منییان له شه‌قامه‌كه گرته‌به‌ر.