Cüneyt Çelik
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
قەرس/ئیدر - AA
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە پارێزگاکانی قەرس و ئیدر، دەوامی ژمارەیەک قوتابخانە کرایە پشوو.
لە قەزای دیگۆر سەربە پارێزگای قەرس، سەرجەم قوتابخانەکان، هەروەها لە قەزای کاغزمان دەوامی ژمارەیەک قوتابخانە بۆ یەک رۆژ کرانە پشوو.
لە پارێزگای ئیدر لەو گوندانەی لە ناوچە بەرزەکانن، بەهۆی نالەباری رەوشی کەشووهەواوە دەوامی قوتابخانەکان کرایە پشوو.
بەهۆی بەفر و رەهێڵەوە لە گوندەکانی گوڵپنار، عەلیبەیکۆی، مەزرا، عەلیکۆچەک، کاراچۆماک، کەروانسەرای، پنارباشی، تاشلیجا و کزیلکولە ئەمڕۆ دەوامی قوتابخانەکان نابێت.