Necat Hazar
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
وان - AA
لە پارێزگای وان باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا لە ماوەی یەک هەفتەدا، هەزار و ٥٣٣ کۆچبەری نایاسایی و ٢٤ گومانلێکراو دەستگیرکران.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن پارێزگای وان بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کارەکانی تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە درێژەیان هەیە بۆ ئاشکراکردنی قاچاخچێتیکردن بەکۆچبەران، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەستگیرکردنی کۆچبەران.
لەو چوارچێوەیەشدا لە حەوت بۆ ١٣ی ئادار تیمەکان لە ئەنجامی ٣٧ ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، هەزار و ٥٣٣ کۆچبەریان دەستگیرکرد کە هەزار و ٥٣٠یان ئەفغانستانی و دوویان تورکمانستانی و یەکێکیان ئێرانی بوون.
هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٢٤ کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتیکردن بەکۆچبەران دەستگیرکران و دەست بەسەر نۆ ئۆتۆمبێلیش گیرا.
لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە گومانلێکراوان دەستی پێ کرد.