İsa Toprak
12 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتی لە ٣٧ پارێزگای تورکیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان ڕاگەیاند.
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەفەس - ١٨ کە لە ٣٧ پارێزگای تورکیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تاوانکارییە ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو، ٢٥٧ گومانلێکراو دەستگیر کران.
بە پێی پەیامەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، نۆ ڕێکخراوی تاوانکاری ناوخۆیی تورکیا تێکشکێندراون و هاوکات ٣٠ ڕێکخراوی تاوانکاریی دیکەش کە مامەڵەی چەکی نایاساییان کردووە، ئەندامانیان دەستگیر کراون.
بە پێی نووسینەکەی یەرلیکایا، ئۆپەراسیۆنەکە لە هەر یەکە لە شارەکانی ئادانا، ئاگری، ئانتالیا، بالیکەسیر، بورسا، چاناککالە، دەنیزلی، دیاربەکر، ئەلازیغ، ئەرزڕۆم، ئەسکیشەهیر، غازی عەنتاب، گیرەسون، هاتای، ئیسپارتا، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، کارابوک، قەرس، کاستامۆنۆ، قەیسەری، کۆجائەلی، کۆنیا، ماڵاتیا، ماردین، مێرسین، موغڵا، نیغدە، ئۆردو، عوسمانییە، ڕیزە، ساکاریا، سامسۆن، شانلیئورفا، تۆکات، تڕابزۆن و وان، بەڕێوەچوو.