Dildar Baykan
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلو له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن توركدا باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به خواستی توركیا بۆ مووشه‌كی S-400 و به‌وهۆیه‌شه‌وه ویستی جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی به‌سه‌ر توركیادا له ئه‌مریكا و پێشهاته‌كانی به یاساكردن له‌و باره‌یه‌وه، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌نگاو بنێت به ئاراسته‌ی گه‌مارۆخستنه سه‌رمان یان به‌ئاراسته‌ی ڤیزه ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه توركیا وه‌ڵامێكی ده‌بێت. به‌ڵام ئێمه ئه‌وه ناخوازین. بۆچی بگه‌ینه ئه‌و دۆخه، ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت چییه؟ ده‌بێت ئه‌مریكا واز له‌و تێگه‌یشتنه بهێنێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه توركیا هه‌ستیاری پێویستی له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كانی S-400 نیشانداوه و گوتی: "كاتێک ئێمه له‌و باره‌یه‌وه هه‌ستیارین گفتوگۆی له‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ئێمه یان كاری وه‌ك سزا ده‌سه‌پێنین دروست نییه. كاتێک ئێمه هه‌وڵی چاككردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و شێوه بنێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه توركیا به‌رامبه‌ری ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی نه‌رێنی به‌رامبه‌رمان بگیرێته به‌ر ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه. ئیدی توركیای كۆن نییه پێویسته هه‌مووان ئه‌وه ببینن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه هێشتا پلانه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له عێراق له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆدایه و گوتی: "یه‌كێك له گرووپه‌كانی كارمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هاریكاریمانه به‌ئاراسته‌ی په‌كه‌كه. له‌نێو ئه‌وه‌شدا عێراق هه‌یه. ته‌نانه‌ت له‌ناو عێراقیشدا حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه".